بۆ ده‌وڵه‌تیی نۆروێژ!
ئێمه به‌تووندی نیگه‌رانیی دۆخیی ئه‌فغانستانین که ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ڕوو له ئاڵۆزبوون بووه. به‌ره‌کانیی شه‌ڕ له‌حاڵیی په‌ره‌سه‌ندن دایه. خه‌ڵکیی ئاسایی وه‌به‌ر په‌لامار ده‌درێن. لایه‌نه‌کانیی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ر ده‌سه‌ڵاتیی خۆیان به‌هێزکردووه، ئێستا بوون به‌به‌شێک له‌دام و ده‌سگای ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وه‌ڵاته. به‌ر به هاتوچۆپێکردنیی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر ناگیرێت. هێزی تاڵبان به‌هۆی کرده‌وه‌ی هێزی ده‌ره‌کیی له‌م وه‌ڵاته له‌حاڵیی گه‌شه‌کردن دایه. ئه‌وان له‌جیاتیی یارمه‌تیی به چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌م گیروگرفته، بوون به به‌شێک له‌م کێشه. ئه‌وان له‌حاڵیی به‌ڕێوه‌بردنیی شه‌ڕێکیی بێ ئاکامن که هیچ سه‌رکه‌وتنێکیی تێدا به‌دی ناکرێت.
مه‌به‌ستیی هێزه‌کانیی "یارمه‌تیده‌رانیی ئاسایشیی میللیی"(ئیساف)، وه‌ک دواچاره‌سه‌ریه‌ک بۆ پارێزگاری له خه‌ڵکیی ئاسایی مانا کرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا کاراکتێری خۆی گۆڕیوه. ئه‌وان هاوکاری چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا ده‌که‌ن که به هێزی "ئۆپراسیونیی دابین کردنیی ئازادی" Operation Enduring Freedom، ده‌ناسرێن. ئێستا ئیتر هۆیه‌ک و مانایه‌ک بۆ هێشتنه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان هێزی په‌لامارده‌ر و هێزی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که نابیندرێت. مه‌به‌ستیی ئۆپراسیونه‌کانیی "ئیساف" به‌شێوه‌یه‌کیی به‌رچاو له‌دوای ڕێککه‌وتنه‌کانیی "سوریاموریا"(گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تیی هابه‌ش له نۆروێژ) تووشی گۆڕانکاری بووه. بۆیه پشتگیری ده‌ڵه‌وتیی نۆروێژ که له‌م ڕێککه‌وتننامه‌دا هاتووه، ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت.
ئێمه، ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌م بڕیارنامه ئیمزا ده‌که‌ین، داوا له ده‌وڵه‌تیی نۆروێژ ده‌که‌ین هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ به خێرایی گۆڕان له ستراتێژی خۆی پێک بێنێت و ده‌ست به‌جێ کۆتایی بێنێت به هێرش و په‌لاماری شه‌ڕئاژۆیانه‌ی له ئه‌فغانستان بێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه جی به‌جێ نه‌کرێت، کۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیی نۆروێژ له ئه‌فغانستان بدرێت.